٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری پارێزگاری دھۆک: بۆ ئەمساڵ زیاتر لە ٥٢ ملیار دینار بۆ دھۆک تەرخان کراوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info-  جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، ئەو بودجەیەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دھۆکی تەرخان کردووە، ٥٢ ملیار دینارە و ئێمەش بەو بودجەیە ١٥٥ پڕۆژە لە ھەموو ناوچەکان جێبەجێ دەکەین، جگە لە ئیدارەی زاخۆ.

جێگری پارێزگاری دھۆک، ماجد سەید ساڵح، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بۆ ئەمساڵ پارێزگای دھۆک گوژمەی ٥٢ ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە، کە ١٥٥ پڕۆژەی پێ جێبەجێ دەکرێت و لە ھەموو سێکتەرەکاندا ئەو پڕۆژانەی زۆر پێویستن بۆ ھاووڵاتیان لە بواری خزمەتگوزارییەوە جێبەجێ دەکرێن''.

ماجد سەید ساڵح گوتیشی: "ئەو بودجەیەی تەرخان کراوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ قەزا و ناحیەکان و لایەنی پەیوەندیدارەکانە، بودجەکە بەپێی ڕێژەی دانیشتووانی ھەر قەزا و ناحیەیەک تەرخان دەکرێت و پڕۆژەی پێویستیان بۆ جێبەجێ دەکرێت".

ساڵح ڕوونیشی کردەوە: "ئەو بودجەیەی تەرخان کراوە تەنھا بۆ پارێزگای دھۆکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەجیا بودجەی بۆ تەرخان کراوە".

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار