یەکەم هەنگاوی هێڵی ئاسنین لە ههرێمى کوردستان جێبەجێ کرا

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی دەستکردن بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنین لە ههرێمى کوردستان، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای (دۆیجەبان)ی ئەڵمانی واژۆ کرا.
ئهمڕۆ پێنجشهممه، دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتهجێكردن له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتى: "لە ساڵی 2012وە ماستەرپلانی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی هەرێمی کوردستان دانراوە، بەڵام تا کابینەی نۆیەم دۆسیەکەی هەڵنەدراوەتەوە، ئێستا کابینەی نۆیەم دەیەوێ کاری تێدا بکات و کۆمپانیای دۆیجەبان هێنراوە، بۆ ئەوەی تا لێکتێگەیشتنی لەگەڵ واژۆ بکەین، پێمان بڵێ پڕۆژەکە ماوە و تێچووی چەندە".
ئهوهشى خسته ڕوو، پڕۆژەکە کات و تێچووی زۆرە و ئێمەش دەمانەوێت بە بەرزترین کوالێتی دروستی بکەین.
ڕامان وریا




