شەممەی داھاتوو چوارەمین ڤیستیڤاڵی خلیسکانێی سەر بەفر بەڕێوەدەچێت

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران رایدەگەیەنێت، چوارەمین ڤیستیڤاڵی خلیسکانێی سەر بەفر لە چیای کۆڕەکی گەشتیاری لە دوو ڕۆژی داھاتوودا ئەنجامدەدرێت و بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر دەست پێدەکات.
بارزان محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژی شەممەی داھاتوو ڕێککەوتی ١٢-٢-٢٠٢٢ چوارەمین ڤیستیڤاڵی خلیسکانێی سەر بەفر لە سنووری ئیدارەی سۆران بەڕێوەدەچێت، بە ھاوبەشی گەشتوگوزاری سۆران و بنکەی گەشتوگوزاری ڕواندز، بە ئامادەبوونی ھونەرمەندی میللی ئاوات بۆکانی چالاکیەکە ئەنجامدەدرێت".
محەمەد ئەوەشی ڕاگەیاند: "ڤیستیڤاڵەکە چەندین بڕگەی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت، وەک یاری سکی سەربەفر، نمایشی پەرەماتۆڕ، پەرە گلایدەر، یاریی ئاگرین و بڕگەی ھونەری ".
سیروان سابیر




