٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سکرتێری پەرلەمان بۆ KDP: دواین مۆڵەتمان بە فراکسیۆنەکان دابوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوای کۆبوونەوەی دوێنێی سەرۆک  فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، کۆدەنگییەک لەسەر کۆمسیۆن دروست بووە و ئەمڕۆ بە فەرمی سەرجەم فراکسیۆنەکان رای خۆیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن.

مونا قەھوەچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوێنێ سەرجەم فراکسیۆنەکان لەبارەی کۆمسیۆن کۆبوونەوە و ھەموو فراکسیۆنەکان رێککەوتن و ئەمڕۆش ھەمووان رای فەرمیی خۆیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، چونکە خاڵی ھاوبەشیان زۆرە و ئێمەش وەکو دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەتوانین لەو خاڵانە سوودمەند بین و کاریان لەسەر بکەین، چاوەڕێش دەکرێت ئەمڕۆ رایەکانمان بەدەست بگات".

قەھوەچی گوتیشی: "چاوەڕێ دەکەین بزانین رای فراکسیۆنەکان چییە، دواتر ئێمە لەباره‌یه‌وه‌ کۆبوونەوەی خۆمان دەکەین، چونکە کۆدەنگییەک لە نێوان فراکسیۆنەکان لەسەر کۆمسیۆن ھەیە".

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: "ئێمە دوایین مۆڵەتمان بە فراکسیۆنەکان دابوو، کە پێویستە تا ١٠ی ئەم مانگە رای فەرمیی خۆیان بۆ ئێمە رەوانە بکەن، بۆیە پێش ئەو وادەیە ئەمڕۆ بڕیارە رای خۆیان پێشکەش بکەن.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار