له KDPیهوه بزانه پارتی دیموكراتی كوردستان كهی بڕیاری خۆی دەدات

هەولێر-KDP.info- بڕیارە رۆژی یەک شەممەی داھاتوو دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر کاندیدی پارتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق بدات و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێ، دڵنیاین لە پاکی کاندیدی خۆمان و بڕیارەکەی دادگاش ھەڵدەگیرێت.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئەو بڕیارە کاتیەی لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە لەبارەی کاندیدبوونی ھۆشیار زێباری دەرکراوە ھەڵدەگیرێت، دڵنیاین لەوەی کاندیدی پارتی ھیچ کێشەیەکی یاسایی نیە و ئەوەی بەرامبەری کراوە زیاتر سیاسیە، لەبەر ئەوەش دادگا پرسەکە یەکلا دەکاتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت، "تاکە کاندیدی پارتی تا ئێستا ھەر ھۆشیار زێباریە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و لە پێشبڕکێ دەمێنێتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق زیاتر گوتی، "ئێمە لەنێو پڕۆسەی دیاری کردنی سەرۆککۆمارداین و ھەر کاتێک بڕیاری کاتی لەسەر کاندیدی ئێمە ھەڵگیرا لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەوکات پارتی بڕیاری خۆی دەدات لەنێو ھۆڵی پەرلەمان بۆ دانوستان و دەمانبینن.
قائید میرۆ




