پرۆژه‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌م له سلێمانى
__2022_02_08_h18m31s3__HK.jpg)
سلێمانی -KDP.info- سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت، له کابینه‌ى نۆیه‌مدا چه‌ندین پرۆژه‌ى ستراتیجى له پارێزگاى سلێمانى جێبه‌جێ کراون، که ئێستا هه‌ندێکیان له قۆناغى کۆتاییدان و هه‌ندێکى دیکه‌شیان کار بۆ ته‌واوکردنیان به‌رده‌وامە.
زیاد کاکه ڕه‌زا، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "کابینه‌ى نۆیه‌م هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونییه‌وه، سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى که به‌رۆکى گرتبوو، هه‌میشه چۆن له هه‌وڵى دابینکرنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى کوردستاندا بوو به هه‌مان شێوه‌ش له خه‌مى ئه‌وه‌دا بوو که پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له ته‌واوى پارێزگاکان جێبه‌جێ بکات، ئه‌گه‌ر پارێزگاى سلێمانى به نموونه وه‌ربگرین، ده‌بینین له‌مساڵدا به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى که یه‌کێکه له پرۆژه ستراتیژییه‌کانى پارێزگاکه و، پرۆژه‌ى به‌بازاڕکردنى گه‌نمى جووتیاران و، پردى ده‌ربه‌ندى ڕانیه له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین و، به‌دووسایدکردنى به‌شێک له ڕێگه سه‌ره‌کییه‌کانى سنووره‌که و ته‌واوکردنى ڕێگاى که‌لار-سلێمانى و، پرۆژه‌ى ئاوى سلێمانى و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى ئاوى پارێزگاکه و، دابینکردنى بڕه پاره‌یه‌یه‌ک بۆ پارکى هه‌وارى شار و پرۆژه‌ى ئاوى سلێمانى و به‌م دواییانه جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌ى ئاوى چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌مه جگه له‌و پرۆژانه‌ى که له ئیداره‌ى گه‌رمیان جێبه‌جێ کراون".
گوتیشى: "ئه‌و قسه‌یه ڕاست نییه که ده‌گوترا پارتى وه‌ک حزبى حوکمڕان جیاوازى له پێدانى پرۆژه‌کان ده‌کات، به‌تایبه‌ت له‌م کابینه‌یه‌دا به‌یه‌ک ڕوئیا و به‌رنامه کار له‌سه‌ر ئه‌وه کرا که بێ جیاوازى خزمه‌ت به ته‌واوى ناوچه‌کان بکرێت، بۆیه ئه‌م کابینه‌یه کابینه‌ى پرۆژه و خزمه‌ته و به کرده‌وه‌ش ئه‌مه‌ى سه‌لماندووه".
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ڕوونیشى کردەوە: ''خۆشبه‌ختانه وه‌زاره‌تى پلاندانانى حکوومه‌تى هه‌رێم له ئاماده‌کردنى پلانى ساڵى ۲۰۲۲ بۆ پڕۆژه‌کانى په‌ره‌پێدانى پارێزگاکان نزیکه‌ى ۸۰ ملیار دینارى بۆ پارێزگاى سلێمانى دیاری کردووه له‌و بودجه‌یه بڕى ٦۰ ملیار دینارى دانراوه بۆ پڕۆژه ته‌واونه‌کراوه‌کانى ساڵانى ڕابردوو که به‌هۆى قه‌یرانى دارایییه‌وه نه‌توانراوه ته‌واو بکرێن و بڕى ۲۰ ملیاره‌که‌ى تر‌ى دانراوه بۆ پڕۆژه‌ى نوێ، به‌ڵام به مه‌رجێک پڕۆژه تازه‌کان ئه‌و پڕۆژانه بن که ساڵى ڕابردوو (۲۰۲۱) له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى په‌سه‌ند کراون".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




