٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موخلیس سەلیم: قەبارەی وەبەرھێنان گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٨ ملیار دۆلار

سەرچاوە: KDP.info

بڕیارە بۆ ئەمساڵ کار لەسەر جێبەجێکردنی زیاتر لە یەک ھەزار و ٣٠٠ پڕۆژەی وەبەرھێنان بکرێت و بەرپرسێکی دەستەی گشتیی وەبەرھێنانیش ئاشکرای کرد، قەبارەی وەبەرھێنان گەیشتووەتە سەرووی ٦٨ ملیار دۆلار.

موخلیس سەلیم، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی و کارگێڕیی دەستەی وەبەرھێنان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پلانی ئەمساڵ بۆ وەبەرھێنان ڕاگەیەندراوە، کە پێک ھاتووە لە ھەزار و ٣٠٠ پڕۆژە و دوای دابەزاندنی دەسەڵاتەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرھێنان، ئێستا وەبەرھێنەران داواکاری بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانەی ڕاگەیەندراون پێشکەش بە وەبەرھێنانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پارێزگاکانەوە مۆڵەت بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنەران دەدرێت بۆ جێبەجێکردنیان.''

بەرپرسەکەی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان دەڵێت: "قەبارەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٨ ملیار دۆلار لە ھەرێمی کوردستان و ڕۆژانەش لە ھەڵکشاندایە، چونکە چەندی مۆڵەت بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بدرێت قەبارەکەی بەرز دەبێتەوە.''

لەبارەی ئەو پڕۆژانەی پێشتر ڕاگیرابوون، موخلیس سەلیم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پێشتر بەشێکی زۆری ئەو پڕۆژانە دووبارە کاریان تێدا دەستی پێ کردووەتەوە، بەشێکی دیکەیان مابوون و تەواو نەکراون، بەڵام دوای پێداچوونەوەیان لەلایەن دەستەی گشتیی وەبەرھێنان بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەوانیش تەواو بکرێن.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار