پێویستە ئەو سووتەمەنییەی ھاوردە دەکرێت لەوەی ئێستا ھەیە هەرزانتر بێت
__2022_02_08_h15m48s15__ER.jpg)
ھەولێر -KDP.info- قایمقامی ھەولێر دەڵێت، بڕیاری ھاوردەکردنی سووتەمەنی و غاز بۆ ئەوەیە کە لەو ڕێگەیە بتوانین نرخەکەی دابەزێنین، بۆیە پێویستە ئەو سووتەمەنی و غازەی ھاوردە دەکرێت نرخی لەوەی ئێستا ھەیە هەرزانتر بێت.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بڕیار دراوە کە سووتەمەنی و غاز لە عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان ھاوردە بکرێت، ئەمەش ڕێگایەکە بۆ ئەوەی نرخی سووتەمەنی و غاز لە ھەرێمی کوردستان لەوەی ئێستا ھەیە هەرزانتر بێت، بۆ ئەوەی ڕێککەوتن بکرێت و بەغدا ڕێگە بدات، پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بکات ''.
نەبەز عەبدولحەمید گوتیشی: ''نرخی سووتەمەنی لە ھەولێر ئێستا دیارە و بەنزین لە ٦٩٠ دەست پێ دەکات ولە عێراق نرخی یەک لیتر بە ٤٥٠ دینارە و نەوت و غازیش گرانە، بۆیە پێشبینی دەکەین کە سووتەمەنی و غاز ھاوردە بکرێت و نرخەکەی ھەر ھیچ نەبێت بۆ ھەر لیترێک سووتەمەنی ٢٠٠ دینار کەمتر بێت و غازیش هەرزانتر بێت، ئەوەش کارێکی باشە و لە قازانجی ھاووڵاتییاندایە، ھەر بۆیەش ئەو بڕیارە دراوە.''
بڵند ئیبراھیم




