٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. کاوە شێروانی: بڕیاری خەرجکردنی حەوت ملیار بۆ قوتابیان کەموکورتیی بەشە ناوخۆیییەکانیش چارە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بڕی حەوت ملیار دینار بۆ دەرماڵە و پێداویستیی قوتابیان تەرخان بکات و تا مانگی کۆتاییی خوێندن بەردەوام بێت، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریش دەڵێت، ئاگادار کراینەوە کە پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆیییەکانی قوتابیان بکەینە لیستێک و هەر لەم بڕە پارەیە چارەسەری کەموکورتییەکان بکەین.

بەهۆی قەیرانی دارایی و هاتنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و دابەزینی نرخی نەوت  و بڕینی بەشە بودجە و نەناردنی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، هەرێمی کوردستان ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو، کەوتە ژێر بارێکی قورسەوە، بەم هۆکارانە یەکێک لەو دەرماڵانەی کە بڕا، دەرماڵەی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان بوو، هەربۆیە لە ماوەی ڕابردوو قوتابیان داوای پێدانی ئەم دەرماڵانەیان کردەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، هەموو هەوڵکی خۆی دا تا بتوانێت دەرماڵە بدات بە قوتابیان.

لەبارەی ئەمەوە، د. کاوە شیێروانی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بە گرنگییەوە بەرەو پیلی داوا ڕەواکانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان چوو، دواجار بڕیاری دا بڕی ٧ ملیار دینار تەرخان بکرێت بۆ دەرماڵە و پێداویستی و کەموکورتییەکانی قوتابیان. ئەم ٧ ملیارە بۆ ٧ مانگە و هەر مانگ و ملیارێک سەرف دەکرێت.”

شێروانی، گوتیشی: “دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەت، مەسرور بارزانی، سەردانی بەشە ناوخۆییەکانی قوتابیانی کرد بینی بەشە ناوخۆییەکان پیویستیان هەیە، بۆیە داوا لە سەرۆکی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرا، لیستێک ئامادە بکەن و کەموکورتییەکان بنووسرێت لەگەڵ کولفەی پێداویستیەکانیان لەم ٧ ملیارە دابین بکرێت لە ئێستا وەک زانکۆی پۆلیتەکنیکی تەواوی پێداویستیەکانمان نووسیوە و. داومانە بە دارایی و چاوەڕێی سەرفکردنی پارەکە دەکەین .”

هاوکات، قوتابیانی ناو شار ٤٠ هەزار و دەرەوەی شار ٦٠ هەزار دینار وەردەگرن مانگانە تا مانگی حەوت، کە کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ـەوەزارەتی دارایی و ئابووری ئەم بڕیارە لە ١ـی١ـی٢٠٢٢، جێبەجێ دەکات.”

قوتانیانی، زانکۆ و پەمانگاکان دڵخۆشن بەم بڕیارە و تا ڕادەیەک ئاسانکارییە بۆ خوێندنەکەیان: قوتابیەک بەناوی یوسف فەرەیدوون، لە زانکۆی سلێمانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ سەرفکردنی ئەم بڕە پارەیە و بەردەوامبوونی تا کۆتایی خوێندنی ئەمساڵ، سپاس کە بەرەو پیلی داواکانمانەوە هاتن.”

هەروەها بەفرین ڕەشید لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر گوتی: “ئەم بڕیارە زۆر سوودمەندە بۆ قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگا، هیچ نەبێت پێداویستییەکانی خوێندنی پێ دەکڕین، هیواخوازین بۆ ساڵانی تریش بەردەوام بێت، تا دوای خوێندنی منیش کە تەنیا   دوو ساڵە.”

ئەمەل کەرەم، لە زانکۆی دهۆک دەڵێت: “داخازێ ژ سەرۆکێ حکومەتێ، مەسروور بارزانی دکەین، ئەڤ دەرمالە بەردەوام بیت، ل شوینا قوتابی هزر بژێوییا ژیانا خۆ دا بکەن بەلکوو بزاڤێن سەرکەفتنا مەزن بدەن بۆ پێشەرۆژەکا کوردستانەکا سەربەخۆ و سەرکەفتی و دبیاڤێ گرنگێن ژیانێ دا خزمەتێ بکەین.''

فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار