وەزیری دارایی: فەرمانبەری دڵسۆز دەتوانێت جێی دەستی دیاربێت

هەولێر-KDP.info- محەمەد عەبدولقادر، وەک بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری دەستبەکاربوو، مریەم عوسمان باپیر بەڕێوەبەری پێشووی ژمێرکاری، دەبێتە راوێژکار لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری و یاسین عەبدلواحید بەڕێوەبەری گشتی دیوان، محەمەد عبدولقادر ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری دەستبەکاربوو.
لە رێوڕەسمەکەدا وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند، مریەم عوسمان باپیر بەڕێوەبەری پێشوو، وەکو ڕاوێژکار لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری درێژە بە خزمەتکردن دەدات.
ئاوات جەناب نوری، راشیگەیاند "فەرمانبەری دڵسۆز لە هەر کوێ بێت دەتوانێت جێی دەستی دیاربێت و خزمەت بە کۆمەڵگە و کوردستان بکات".
ڕامان وریا




