كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، سبه‌ی له هه‌ندێك ناوچه نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، خێرایی با له‌نێوان 5-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا، نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراویش سفر پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و به‌رزترین گه‌رمای پێشبینیكراویش ده‌گاته 12 پله‌ی سیلیزی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له هه‌ندێك كات و ناوچه نیمچه هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ها خێرایی با له‌نێوان 5-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، نزمترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو یه‌ك پله‌ی سیلیزی و به‌رزترین پله‌ش 14 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
ڕامان وریا




