سه‌نته‌ره‌کان له هه‌رسێ پارێزگاکه ده‌کرێنه‌وه

هەولێر -KDP.info- سێ سه‌نته‌رى ده‌روونى بۆ توشبووانى نه‌خۆشییە ده‌روونییە‌کان له هه‌رسێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێم ده‌کرێته‌وه و ڕاوێژکارێکى وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تیى حکوومەتى هه‌ریمێش ده‌ڵێت، ئێستا هه‌نگاوه کردارییه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌نته‌رانه ده‌ستی پێ کردووه.
فوئاد سدیق، ڕاوێژکار له وه‌زاره‌تی کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تیی حکوومەتى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى به‌رنامه و پلانه‌کانى وه‌زاره‌تى کار و به مه‌به‌رستى خزمه‌تکردنى زیاترى توشبووانى نه‌خۆشییه ده‌روونییە‌کان له هه‌رێمى کوردستان و به هاوکاریى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حکوومەتى هه‌رێم، ڕێک که‌وتین بۆ کردنه‌وەی سێ سه‌نته‌رى چاره‌سازیى ده‌روونى له هه‌ریه‌که له شاره‌کانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک، سه‌نته‌ره‌کان تایبه‌ت ده‌بن به ئافره‌تان و ئێستا شوێنى مه‌به‌ست بۆ کردنه‌وه‌یان دیاری کراوه".
گوتیشى: "سه‌نته‌ره‌کان هه‌م بۆ مانه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌کان و هه‌م بۆ چارەسه‌رکردنیشیان به‌کار دێت، واته هه‌ر سه‌نته‌رێک ستافێکى تایبه‌ت به خۆیان ده‌بێت و له چه‌ند ڕۆژى داهاتووشدا ڕێکاره یاسایى و ئیدارییه‌کان بۆ ئه‌م بابه‌ته کۆتایى دێت".
ڕاوێژکاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى کارى حکوومەتى هه‌رێم ڕوونیشى کرده‌وه: ''بێ گومان کردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌نته‌رانه ڕۆڵى باشى ده‌بێت بۆ خزمه‌تکردنى نه‌خۆشانى ده‌روونى، چونکه له ماوه‌ى ڕابردوودا نه‌بوونى شوێنى پێوست و گونجاو بۆ له‌خۆگرتن و مانه‌وه‌ى توشبووه‌کان، یه‌کێک له کێشه سه‌رکییه‌کان بووە، بۆیه وه‌زاره‌تى کار وه‌ک ئیشى سه‌ره‌کیى خۆى ئه‌م سه‌نته‌رانەی کردەوە و که بێ گومان ده‌توانن له داهاتوودا خزمه‌تێکى باش بکەن".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




