٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایى له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامى کوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئێوارەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6ی شوبات، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان، پیرۆزبایی بیست و هه‌شته‌مین ساڵیادى ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانی لە ئەمبنداری گشتی و سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندامان و لایەنگرانی یه‌كگرتووى ئیسلامى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.


ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە ناوی خۆی و سەرکردایەتی یەکگرتووەوە، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییکردنی.

هەواڵی پەیوەندیدار