سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایى له یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌كات
__2022_02_06_h17m46s4__HK.jpg)
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/2/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان، له بیست و هه‌شته‌مین یادى ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراندنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستاندا، پیرۆزبایى له به‌ڕێزیان و سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى یه‌كگرتووى ئیسلامى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، سوپاس و پێزانینى خۆیان و سه‌ركردایه‌تى و جه‌ماوه‌رى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییی به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.




