نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ڕه‌هبه‌ر محیه‌دین ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ڕه‌هبه‌ر محیه‌دین ده‌كات.
زۆر به‌داخه‌وه بۆ كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو ڕه‌هبه‌ر محیه‌دین محه‌مه‌دئه‌مین، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕیى گشتیى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان كه له ته‌مه‌نێكى گه‌نجیدا كۆچى دوایى كرد و خه‌مبارى كردین. له‌م كۆسته خه‌مناكه‌ى خانه‌واده بهڕێزهكهیاندا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوده‌ردیى قووڵم ئاراسته‌ى خۆیان و كه‌سوكار و هاوكاران و دۆست و هاوڕێیانى ده‌كه‌م. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و ئارامى به خێزان و كه‌سوكارى و هه‌مووان ببه‌خشێت.
كاكه ڕه‌هبه‌ر به ڕاستى نموونه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى پاك و دڵسۆز و كارزان و پیشه‌یى و خه‌مخۆرى كار و خزمه‌ت بوو، هه‌رگیز له خزمه‌تكردن ماندوو نه‌ده‌بوو، هه‌ر بۆیه مایه‌ى ڕێز و خۆشه‌ویستى و پێزانینى هه‌موو هاوكاران و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى بوو. له میانى ساڵانى خزمه‌تیدا، نموونه‌یه‌كى جوانى مرۆڤێكى نه‌رم، ئارام، له‌سه‌رخۆ، خزمه‌تكار و له‌خۆبورده‌ى پێشكه‌ش كرد. دڵنیام یاد و یادگارییان، بۆ هه‌میشه لاى ئێمه و هاوكارانى به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/2/6




