مەسروور بارزانى، پیرۆزبایى له ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی شوبات، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، پیرۆزبایی له عیرفان عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له كوردستان کرد بۆ دانانه‌وه‌ى به ڕابه‌رى گشتیى و سەرکەوتنی کۆنگرەی دوازدەی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى.
سەرۆکی حکوومەت هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى خواست لە پێناو پەرەپێدانی ھەماھەنگیی و ھاریکاری نێوان لایەنەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەل و نیشتمان.
ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی، به ناوى خۆیان و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامییه‌وه، سوپاسی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستانی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییەکەی.




