٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا (ئۆستریا) كرد، پەیوەندییەکانی نەمسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6/2/2022، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە گیرۆڵد ڤۆڵمەر، سەرۆکی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و باشووری ئەورووپا لە وەزارەتی دەرەوەی نەمسا، ئۆسکار ڤوستنگەر باڵوێزی نەمسا لە عێراق و ئوردن کرد، لە دیدارەکەدا گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نەمسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان بە پێزانینەوە ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نەمسا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی ئەو وڵاتە لە خەڵکی کوردستان کرد.

شاندی نەمسا خواستی وڵاتەکەیان بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا دەربڕی.

چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی کورد لە ئەورووپا و گرنگیی ڕێگرتن لە کۆچی نایاسایی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار