وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی: بڕێک پارەیە به خەڵکی کەمدەرامەت دهدرێت

دهۆک-KDP.info- وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی، هاوکاریی ژمارەیەک خێزانی کەمدەرامەتی دهۆک دەکات و بریکاری وەزارەتەکەش دەڵێت، هاوکارییەکە بڕێک پارەیە بۆ کۆمەککردنی خەڵکی کەمدەرامەت.
زەکیا سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، پڕۆژەکە وەک تێست لە پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێت و تا ئێستا سێ هەزار و 200 خێزان تۆمار کراون، وەزارەت لەگەڵ بانکی نێودوڵەتی پڕۆسەکە بەڕێوە دەبات و پارەیەکی مانگانە، کە تا ئێستا دیاری نەکراوە، بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەش دەکرێت.
بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەشڵێت، هاوکارییەکە لەلایەن حکوومەتی هوڵەنداوە دابین کراوە و بۆ پاڵپشتیی خێزانە هەژارەکانە، ئەوانەی هیچ داهاتێکیان نییە، ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان.
سەید ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە بۆ گێڕانەوەی مینحەی خێزانە بێسەرپەرشت و کەمدەرامەتەکان، بەڵام پڕۆسەکە هێشتا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە و دوای تەواوبوونی بڕیار لەسەر دابەشکردنی دەدرێت.
قائید میرۆ




