٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"دوو چاکسازی لە ھەولێر و سلێمانی دروست دەکرێن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بڕیارە دوو چاکسازیی دیکە لە ھەولێر و سلێمانی دروست بکرێن و گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییش دەڵێت، ڕەزامەندیی جێبەجێکردنی ھەردوو پڕۆژەکە وەرگیراوە و کار بۆ فراوانکردنی چاکسازییەکانی دیکەش دەکرێت.

ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو چاکسازییانەی ئێستا ھەن، بەھۆی زۆریی ژمارەی سزادراوانەوە کێشەی کەمیی شوێنیان ھەیە، بەتایبەتی لە ھەردوو چاکسازیی ژنان و نەوجەوانانی ھەولێر و سلێمانی، لەبەر ئەوەش، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بە دروستکردنی دوو چاکسازی لە ھەولێر و سلێمانی.''

گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت: "ھەردوو چاکسازییەکە یەکێک لە ھەولێر و ئەوی دیکەیان لە شاری سلێمانی دروست دەکرێن و ڕەزامەندی دراوە لەسەر جێبەجێکردنی ھەردوو پڕۆژەکە و تەنیا ماوە دەست بە دروستکردنیان بکرێت.''

ئاریان ئەحمەد ڕوونیشی کردەوە: "چاکسازییەکانی دیکەش شوێنیان کەمە و پلان ھەیە بۆ فراوانکردنیان، چونکە پێشتر کە دروست کراون شوێنی ٩٦٠ سزادراوی تێدا دەبێتەوە، بەڵام ئێستا ژمارەیەکی زۆر زیاتری تێدایە، لەبەر ئەوەش کار بۆ فراوانکردنیان دەکرێت و لە ھەولێر نھۆمی دووەم بۆ چاکسازیی گەوران کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.''

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار