٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھێمن میرانی: بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ڕۆتین کەم دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان زۆر گرنگە و ڕۆتینیش کەم دەکاتەوە .

ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان بڕیارێکی زۆر باشە و کاری ھاووڵاتیان ئاسان دەکات و ڕۆتین کەمتر دەکاتەوە، لەبەر ئەوەی لە بڕیارەکەدا ئاماژەی پێ کراوە کە لەمەودوا پێویست ناکات خەڵک سەردانی ناوەند (ھەولێر) بکەن، وەکوو دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێم، بەڵکوو ھەر شارێک بەشێک لەو دەسەڵاتانەی پێیان دراوە کە لەوێ کاری خەڵک جێبەجێ بکەن، وەکوو تەنسیبکردن و گواستنەوە و کۆمەڵێک ئەو دەسەڵاتانەی پێیان دراوە.''

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ''بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئەو بڕیارە زۆر باشە و کارەکان خێرا و ئاسانتر دەکات، چونکە بەشێک لە کارەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لای خۆیان ڕایی دەکەن و پێویستیان بە ھەولێر نابێت و شوێنەکانی دیکەش بە ھەمان شێوە کارەکانیان خێرا و ئاسان دەبێت.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار