مەسرور بارزانی: خەڵکی کوردستان پێشوازی له كوشتنی سهركردهی تیرۆریستانی داعش دهكهن

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند كه خهڵكی ههرێمی كوردستان پێشوازی له کوشتنی سەرکردەی تیرۆریستانی داعش دهكهن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە سوپا و سەرۆکی ئەمریکا دەکەین بۆ ئەنجامدانی ئهم ئەرکە سەرکەوتووەیان.
ڕاشیگەیاند: داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانانی نێودهوڵهتی دەکەم بەردەوام بن لە بەرنامەی مەشق و ڕاهێنان و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق. جەختیشی کردەوە مەترسییەکانی گرووپی تیرۆرستی داعش بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەش کرد لەناوبردنی تیرۆرست ئهبوو ئیبراهیم قوڕەشی کە زیانی زۆری گەیاندبوو بە ناوچهكه، لەلایەن خەڵکی کوردستان و خوشک و برایانی ئێزیدی پێشوازی لێ دەکرێ.
هەروەها نووسیویەتی "ئیتر وێرانکاری و کۆمەڵکوژییەکانی قوڕەشی کۆتاییان هات، داعشیش گورزێکی بە ئێشی دیکەی بەرکەوت".




