٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمپانیا کەنەدییەکان دێن لە ھەرێمی کوردستان پڕۆژە جێبەجێ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کۆمپانیا کەنەدییەکان دێنە ھەرێمی کوردستان و لە سێکتەری ئاودا پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکەن و ھاوکار دەبن بۆ چارەسەر کردنی ھەرچی کێشەی ئاوە، بۆ ئەو مەبەستەش تیمی ھاوبەش پێک دەهێنرێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''چەند کۆمپانیایەکی کەنەدی دەیانەوێت لەڕێگەی حکوومەتی وڵاتەکەیانەوە بێن لە ھەرێمی کوردستان لە بواری ئاودا پڕۆژە جێبەجێ بکەن، چونکە لە شەڕی داعش و دژە تیرۆریشدا ھاوکاریی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و ئێستاش دەیانەوێت لە ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان بەردەوام بن.''

بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ''دەیانەوێت لە سێکتەری ئاودا ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان بکەن و کێشەی ئاو و ئاوەڕۆ و تۆڕەکانی ئاو چارەسەر بکەن و ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم بکەن بۆ جێبەجێکردنی کاری ھاوبەش و سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرین لە بواری ئاودا.''

گوتیشی: ''تیمی ھەماھەنگی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا پێک دێت و دواتر کۆمپانیاکان دەستبەکار دەبن.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار