٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە ٤٢ پڕۆژە لە دھۆک جێبەجێ بکرێن

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info-  قایمقامی دھۆک گوتی، بڕیارە بە گوژمەی زیاتر لە ١٦ ملیار دینار ٤٢ پڕۆژە لە ھەموو سێکتەرەکانی دھۆک جێبەجێ بکرێت.

قایمقامی دھۆک، جەھوەر عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بۆ ئەمساڵ لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان زیاتر لە ١٦ ملیار دیناریان بۆ تەرخان کردووین کە بڕەکەی زیاترە لە ساڵی ڕابردوو و ئێمەش بەسەر ھەموو سێکتەرەکاندا دابەشمان کردووە و دەیکەینە پڕۆژە، وەکوو ئاو و پەروەردە و ڕێگای گوندەکان و ڕێگا ناوخۆییەکان و ئاوەڕۆی ئەو پڕۆژانەی کە پێویستیی سەرەکیی خەڵکن، بۆیە ھەرچی پێویستیی خەڵکە لەو بودجەیە پڕۆژەیان بۆ جێبەجێ دەکەین.''

جەھوەر عەلی گوتیشی: ''ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و دووبارە ڕەزامەندیی ئەنجومەن بگەڕێتەوە، پڕۆژەکان دەکرێنە تەندەر و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، ئێستا پڕۆژەکان لێک جیا دەکرێنەوە و ئەو پڕۆژانە وەکوو قۆناغی یەکەم بۆ ئەمساڵن و لە داھاتوودا پڕۆژەی دیکەشمان دەبێت.''

عەلی باسی لەوەش کرد کە کۆی ئەو پڕۆژانەی بڕیارە بەو پارەیە جێبەجێیان بکەن ٤٢ پڕۆژەی جۆراوجۆر و لە ھەموو سێکتەرەکاندان.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار