پێدانی هاوكاری بە قوتابیان ڕاگەیەنرا

هەولێر-KDP.info- پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری دا مانگانە 40 هەزار بە قوتابییانی ناوشار و 60 هەزاریش بە قوتابییانی دەرەوەی شار بدات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی نووسراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕی 40 هه‌زار دینار مانگانه وه‌ك پاڵپشتی بۆ قوتابییانی ناوشار ئه‌وانه‌ی له زانكۆلاین وه‌رگیراون و 60 هه‌زار دینار بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار خه‌رج ده‌كرێت.
باس له‌وه‌ش كراوه، كه بڕی گوژمه‌ی ماوه بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌بێت، به مه‌رجێك له ڕێگه‌ی سیسته‌می نوێی ئۆنلاین (سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ردنی دارایی كوردستان، پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خه‌رجییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ژمێركاری بكرێت.
ده‌قى بڕیاره‌كه

ڕامان وریا




