٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى توركیا كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/2/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ توركیا و له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ گرنگى و خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانى و ئابوورییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌.

بواره‌كانى دیكه‌ى هاریكاریى هاوبه‌ش، دۆخى سیاسیى عیراق و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار