٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی تارق حەرب دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكار و ئاشنایانی کەسایەتیی و یاساناسی ناسراوی عێراقی "تارق حەرب" كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی و یاساناسی ناسراوی عێراقی "تارق حەرب"م بیست، کە زانایەکی بواری یاسا و داکۆکیکارێکی مافەکانی مرۆڤ بوو.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2ی شوباتی 2022

هەواڵی پەیوەندیدار