پردی دەربەندی ڕانیە ـ بنگرد 55%ی کارەکانی تەواو بووە

ڕانیە-KDP.info- کارکردن لە پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە بەردەوامە و بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئیدارەی ڕاپەڕینیش دەڵێت، کێشەی بودجەیان نییە و پڕۆژەکەش خزمەتێکی گەورەیە بە ئیدارەی ناوچەکە دەکات.
ئەندازیار بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئیدارەی ڕاپەڕین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە چوارسەد و 20 مەترە، بودجەی پڕۆژەکە زیاتر لە 12 ملیار دینارە، کە لە 18/11/2020 کارکردن تێیدا دەستی پێکردووە و بەڕێز جەنابی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەردی بناغەی دانا".
ئەحمەد دەشڵێ: "پڕۆژەکە کارکردن تێیدا بەردەومە و لە ئێستادا 55%ی تەواو بووە، پردەکەش بایەخێکی زۆری هەیە، کە دەڤەری ڕاپەرین بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە، گرنگیشی هەیە بۆ پەرەدان بە بازرگانیکردن لە مەرزی کێلێ، هەروەها بۆ گەشتیاریش زۆر گرنگە و دەربەندی ڕانیە ناوچەیەکی گەشتیاریی جێی بایەخە".
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "زیاتر لە 12 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکە تەرخان کراوە و تاوەکو ئێستا پێنچ ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ سەرف کراوە، بۆیە هیچ کێشەیەکی بودجە لە بەردەم پڕۆژەکەدا نییە و 24 کاتژمێر کاری تێدا دەکرێت، هەروەها کەرەستەی پێویست گەیشتوون و کارکردنیش لە پڕۆژەکەدا خێرا دەکرێت".
ڕۆژى سێشهممه ڕێکەوتى ١٣/٢٠/٢٠٢١ى زایینى، بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە ـ بنگرد لە لایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە گوژمەى ١١ ملیار و ٣٨٧ ملیۆن و ٧٤٥ هەزار و ٨٠٠ دینار دانرا و مەسروور بارزانى لە مەراسیمى دانانى بەردى بناغەى پڕۆژەکە بەدەر لە باسکردنى دەڤەرەکە لە ڕووى مێژوویی و به درێژایی شۆڕشه یهك لهدوای یهكهكانی بزووتنهوهی ڕزگاریخوازی گهلى کورد، ڕۆڵى هەبووە و به دهیان و سهدان و ههزاران شههید و قوربانیان داوه، گوتى "حكومهتی ههرێمی كوردستان به ئهركی خۆی دهزانێت خزمهتێكی شایستهی ئهم دهڤهره بكات و ئهمڕۆ لێرە ئاماده بووین تا ئهوهی بهردی بناغهی پردی دهربهندی ڕانیه - بنگرد دابنێین كه پردێكی ستراتیجی دهبێت بۆ خزمهتكردنی ئهم دهڤهره.
عەزیز ڕەسووڵ




