ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئەم بابەتانە دەخاته بەر باس و گفتوگۆ

هەولێر-KDP.info- فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى ساز ده‌كات، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی مەسروور بارزانی، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو.
- خستنەڕووی ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بە شێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەم دواییەی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمى كوردستان بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان و ڕزگاربوان و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکان.
- خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی (ئۆمیکرۆن) لە هەرێمی کوردستان.
- خستنەڕووی بەرەوپێشچوونەکانی کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێمى كوردستان.
ڕامان وریا




