٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگیی و بەدواداچوون دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگیی و بەدواداچوون کرد بۆ کۆچی دوایی مامی.

سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگیی و بەدواداچوون، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پەیوەندی و ھاوخەمیی .

 

هەواڵی پەیوەندیدار