لە ساڵی 2010ـوە بۆ 2022 سه‌رۆك بارزانی هاوكێشه‌ی ناوچه‌كه دادەڕێژێته‌وه

هەولێر -KDP.info- ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی بۆ پرسی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ كه‌وته‌وه و ته‌واوی عێراقییه‌كان ئومێدیان هه‌یه كه سه‌رۆك بارزانی گرفتی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و دووباره ئارامی و ئاشتی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، یه‌كێك له دادوه‌ره دیار و كاریگه‌ره‌كانی كوردستان ده‌ڵێت: ''به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی ڕۆڵی گرنگی ده‌بێت له ناوچه‌كه''.
ساڵی 2010 هه‌ڵبژاردن له عێراق بەڕێوە چوو، له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا دوو لیستی گه‌وره هه‌بوون، ئه‌وانیش لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی كه 89 كورسیی هێنا و لیستی عێراقییه كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد و 90 كورسیی به‌ده‌ست هێنا. ئەو ساڵە بۆ ماوه‌ی 7 مانگ حكوومه‌تی عێراق پێك نه‌هات، چونكه گرفت له نێوان لایه‌نه‌كاندا دروست بووبوو كه كا‌میان لیستی زۆرینه‌ی ده‌بێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، دواجار له شاری هه‌ولێر سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌ریی نوێی كرد و توانیی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆ بكاته‌وه و نووری مالیكی، پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی وه‌رگرت و ئه‌یاد عه‌لاویش كرایه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆ سیاسه‌تی ستراتیژی كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌بوو و توانای ڤیتۆشی له‌سه‌ر بڕیاره‌كان هه‌بوو، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی سه‌رۆك بارزانی كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو و له ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكاشدا پشتیوانی لێ كرا و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی عێراقیش دووپاتی پابه‌ندبوون به ده‌ستپێخشه‌رییه‌كه‌یان كرده‌وه.
دواین ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی له ڕۆژی 31ی 1ی 2022 بوو كه داوای له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد لەگەڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در بكه‌ن، به مه‌به‌ستی لێکگه‌یشتن و به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی سیاسی و نه‌هێشتنی كۆسپه‌كان به ڕاوێژ له ئاستی شه‌قامی عێراقی و، ئەو ده‌ستپێشخه‌رییە نوێیەی سه‌رۆك بارزانی زۆری پشتیوانی لێ كراوه، چونكه ناوماڵی شیعه بوونه‌ته دوو به‌ش، به‌شێكیان بریتین له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش لیستی سه‌درییه‌كانن.
به ڕای چاودێران ئه‌و ده‌ستپێخشه‌رییه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه كورد هیچ كاتێك به‌شێك نه‌بووه له گرفتی ناوماڵی شیعه و هه‌میشه ڕۆڵی گرنگ و ئاشته‌وایی بینیوه، ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كه له داهاتوودا بیریان له‌و ڕۆژانه بێت وا كورد هۆكاری ئاشته‌واییه و ئه‌وانیش ناكرێت له ڕێگای كارتی سیاسییه‌وه كورد په‌راوێز بخه‌ن، ده‌ستپێخشه‌ریی سه‌رۆك بارزانی له یه‌كه‌م كاته‌كانی ڕاگه‌یاندنییه‌وه پێشوازیی زۆری لێ كرا، له كاردانه‌وه‌یه‌كدا خەمیس خەنجەر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیاده‌ی عەربی سوننه لە هەژماری خۆیدا له تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، لە ستایشی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بارزانیدا نووسیویەتی: "زۆربەی دەستپێشخەرییەكانی كاتە سەختەكان لە هەولێری خێرەوە و لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە دەكرێن، له ساڵی 2010شدا وڵاتی له قه‌یرانێكی سیاسیی خنكێنه‌ر ڕزگار كرد، ئه‌مڕۆش هه‌مان دیمه‌ن دووباره ده‌بێته‌وه".
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو، دوای ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی، سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در، پێشوازییه‌كی گه‌رمی له شاندی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه و له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: ''پێشوازی له ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه.''
هاوكات، عیزەت شابەندەر، کەسایەتیی سیاسیی عێراق لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە: "دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بارزانی، هەنگاوێكی بنەڕەتییە بە ئاراستەیەكی ڕاستی نیشتمانیدا و، شەقامی عێراقییش كە زەرەرمەندی یەكەمە لەو چەقبەستنە سیاسییەی لە وڵات‌دا هاتووەتە ئاراوە، بە چاودێرییەكی وردەوە پشتیوانیی ئەو دەستپێشخەرییە دەكات".
هاوكات لەم بارەیەوە، موزاحم حوێت، گوتەبێژی دەستەی هۆزە عەرەبەكانی ناوچە كوردستانییەكان، ڕاگەیاند: "دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی، دەستپێشخەرییەكی نیشتمانی و مێژوویی بوو كە لەلایەن شەقامی عەرەبی شیعە و سوننەی عێراقەوە پێشوازیی گەرمی لێ كرا. سەرۆك بارزانی دەیزانی ئەگەر ئەو دەستپێشخەرییە نەكات، ناكۆكییەكانی لایەنە عەرەبە شیعەكان تەشەنە دەكات و ماڵی سوننەش، بەتایبەت ناكۆكی لەنێوان حەلبووسی و خەنجەردا هەبوو و ناكۆكییەكان گەیشتە ئاستێك كە چەند دەوڵەتێكی دەرەكییش نەیانتوانی ناكۆكییەكان كۆتایی پێ بهێنن، بەڵام سەرۆك بارزانی توانیی ناوماڵی سوننەش یەك بخات و كۆتایی بە ناكۆكییەكان هێندرا، ئەوە بوو محەمەد حەلبووسی كرایە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ئێستا ماڵی سوننە ناكۆكیی تێدا نەماوە".
موزاحم حوێت گوتی: “دیارە ئێرانیش كاری بۆ ئەوە دەكرد كە كوتلەی سەدرییەكان و چوارچێوەی هەماهەنگی بگەنە ڕێككەوتن، بەڵام پێی نەكرا، بۆیە دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بارزانی بۆ كۆتایهێنان بە ناكۆكییەكان دەستپێشخەرییەكی مێژوویییە و چاوەڕوان دەكرێت دوای ئەو دەستپێشخەرییە، ناكۆكییەكانیان كۆتایی پێ بێت”.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها، ئه‌ندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان له به‌غدا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ”سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی گرنگ و گه‌وره‌ی هه‌بووه له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و لێك نزیككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عێراق و ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی له‌و ڕوانگەیە‌وه بووه كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق به ئارامی و پێكه‌وەژیان بتوانن ئیداره‌ی وڵات بده‌ن".
ئه‌ندامەکەی شاندی دانوستانکاری پارتی ڕوونیشی كردەوە: ''ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی سه‌رۆک بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییەكی نیشتمانییه و له سه‌رتاسەری عێراق ئومێدی گه‌وره به سه‌رۆک بارزانی هەیە و ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕاگەیاندنەكان و گۆڤاره‌کان بکه‌ین له عێراق و ناوچه‌که، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه به هه‌نگاوی گرنگ ده‌بینرێت و جێگای خۆشحاڵیی هه‌موو لایه‌که.''
شوان محه‌مه‌د ته‌ها گوتیشی: ''ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه نیشتمانییه گرنگیی خۆی هه‌یە، عێراق له گرفتێكی گه‌وره‌دایە، سه‌رۆک بارزانی له نزیکبوونه‌وه‌ی عەرەبی سوننه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا، هیوادارین له یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی عەرەبی شیعه‌ش ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی سەرۆك گرنگیی خۆی هه‌بێت و كۆیان بکاته‌وه و ڕۆڵی هەبێ لە سەقامگیریی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ.''
ده‌ستپێخشه‌ریی سه‌رۆك بارزانی له كاتێكدایه كه ئومێدێكی زۆر هه‌یه ئه‌م جاره حكوومه‌تێكی زۆرینه دروست بكرێت و ئه‌و حكوومه‌ته بتوانێت وه‌ڵامی سه‌رجه‌م داواكانی گه‌لی كوردستان بداته‌وه له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه جێبه‌جێكردنی پرسی خاڵه ده‌ستوورییه‌كانی عێراق كه په‌یوه‌سته به مادده‌ی 140 و چاره‌سه‌ركردنی پرسی پێشمه‌رگه و بابه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان له بڕیاری خۆبه‌ڕێوه‌بردن و پرسی نه‌وت و گاز و ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بتوانن له‌و ڕێگایه‌وه ده‌رفه‌تێك بده‌ن به‌وه‌ی جارێكی دیكه گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت. جیا له‌وه‌ش، پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م جاره كاندیدی خۆی هه‌یه بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق، ئه‌ویش هۆشیار زێبارییه، كه تا ئێستا هیچ كه‌سێك نییه كێبركێی له‌گه‌ڵ بكات، چونكه زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانی عێراقی له‌گه‌ڵه و پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م جاره ده‌یه‌وێت لە ڕێگای ئه‌م پۆسته‌وه خزمه‌تی زیاتری عێراقییه‌كان بكات و ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر تازه‌شه بۆ پارتی كه له‌وه‌ته‌ی عێراقی نوێ دروست بووه بۆ یه‌كه‌م جاره پارتی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت، بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته وه‌ك پاكێجێك له‌گه‌ڵ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ڕێره‌وی سیاسیی عێراق ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر ڕێگای خۆی.''
دەربارەی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی و سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ نەجەف، مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەو بابەتە دەمێکە لەسەر مێزی گفتوگۆیە لە نێوان سەرۆک بارزانی و لایەنە شیعی و سوننییەکاندا، لە ھەموو سەردانەکانی چ لە لایەنەکانی سوننە کردوویانە، چ لایەنەکانی شیعە لە چوارچێوەی ھەماھەنگیدا بۆ ھەولێر کردوویانە، ئەمەش بۆ ئەوەی سەرۆک کێشەکان چارەسەر بکات، ھەروەھا ھەندێک لایەنی دیکەی عێراقییش ئەم داواکارییەیان ھەبوو، لە کۆبوونەوەی ١٥ ڕۆژ پێش ئێستای مەکتەبی سیاسیی پارتیدا زۆر بەوردی باسی لێوە کرا، لەوێدا بڕیارێک درا کە ئەگەر پێویست بکات بە شێوازێک بەرەو پیلی بچین کە تەئسیری ھەبێت، ئەم کێشەیە کێشەی نێوخۆی ماڵی شیعەیە لە ١٠ی ١٠ی ساڵی ٢٠٢١ مەجالیان ھەبوو چارەسەری بکەن، بەڵام بەداخەوە تاوەکوو ئێستا چارەسەر نەکراوە و بە ھەڵواسراوی ماوەتەوە و سەرۆک بارزانییش ئەم دەستپێشخەرییەی ئەنجام دا کە بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەردانی نەجەف بکات و گرژی لە نێوان لایەنەکان دروست نەبێت، بۆ ئەوەی ھەرچی زووە ئەو حکوومەتەی قەرارە دروست بێت، پێک بھێنرێت".
مەحموود محەمەد ئاماژە بەوەش دەکات: "ئەوەی کە ھەیە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی داوا دەکەن کە بەشدار بن لە حکوومەت بەبێ مەرج و بەبێ ئەوەی ھیچ ڤیتۆیەک سەبارەت بە ھیچ کەس، یان لایەنێک ھەبێت، دیارە کە چوارچێوەی ھەماھەنگی ڤیتۆی خۆی ڕاگەیاندووە کە دەکرێ چوارچێوە (ایتار) بێتە ناو حکوومەت، بەڵام بەبێ مالیکی، ئەوەی کە ھەیە ئێستا پێویستە باس بکرێت، چۆن سیغەیەک بدۆزرێتەوە کە ھەردوولا ڕازی ببن، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەمێنێتەوە تا دەگەڕێنەوە و بزانین تا چەند نزیکبوونەوە ھەبووە، چونکە ئەم دەستپێشخەرییە قەرار بوو، زووتر ئەنجام بدرێت، بەڵام لە دوای ئەوەی قەرار بوو، ھادی عامری، موقتەدا سەدر ببینێت، دیار بوو نەیانتوانی، بۆیە ئەم کۆبوونەوەیە کەوتە ئێستا".
لەبارەی سەردانی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ھەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، گوتەبێژی پارتی گوتی: "قائانی دەمێکە لە بەغدایە و چەندین جاریش ھاتووەتە ھەولێر و سەردانی سەرۆک بارزانیی کردووە، داوایان لە سەرۆک بارزانی کردووە ڕۆڵ ببینێت بەھۆی ئەو ڕێزەی لە سەرتاسەری عێراق لێی دەگرن بۆ ئەوەی بتوانێت کێشەکانی نێو ماڵی شیعە چارەسەر بکات، ھەروەھا بەرپرسی مەلەفی عێراقیشی لەگەڵ بووە کە ناوی داناییفەرە.''
ھەر سەبارەت بە یەکخستنەوەی نێوماڵی شیعە، مەحموود محەمەد دەڵێت: "لەم قۆناغەدا بەرژەوەندی لەوەدایە کە ھەم سوننە و ھەم شیعە و ھەم کورد یەکڕیز بن و پێکەوە ئەم وڵاتە بەڕێوە بەرن، چونکە ھەرسێ لا بەرپرسیاریەتیی گرنگی نیشتمانی‌یان ھەیە و ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە، دەبێ چارەسەر بکرێت، بۆیە سەرۆک بارزانی پێی باش بووە کە نێوماڵی شیعە ڕێک بخرێت، عێراق پێویستی بەم ھەموو شەڕ و گرژی و نەبوونی خزمەتگوزارییە نییە".
پەیوەست بە دوای سەردانەکەی بۆ نەجەف، ئایا نێچیرڤان بارزانی سەردانی ھیچ لایەنێک دەکات، بۆ نموونە لەنێوخۆی ھەرێمی کوردستان نیازی نییە سەردانی یەکێتی بکات، مەحموود محەمەد، لە وەڵامدا دەڵێت: "تاوەکوو ئێستا ھیچ بەرنامەیەک دانەنراوە و دەمێنێتەوە سەر ئەوەی گفتوگۆ بکەین لەسەر ئەو بابەتە، لە مەکتەبی سیاسییش ھیچ بەرنامەیەکی کۆبوونەوەمان نییە".
بە ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی سه‌رۆك بارزانی پێشبینی ده‌كرێت هاوكێشه‌ی ناوچه‌كه گۆڕانكاریی تێدا بكرێت به‌وه‌ی دووباره لایه‌نه عێراقییه‌كان خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ دروستكردنی حكوومه‌تی نوێ كه ڕزگاری بێت له قه‌یرانه‌كان و عێراق نه‌بێته گرفت بۆ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه.




