٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو شەفیقەی دایکی.

سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
 

هەواڵی پەیوەندیدار