٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی داد: دەربارەی ڕاگرتنی بڕیاری گرێبەستی ئەلیکترۆنی، چاوەڕێی وەزارەتی ناوخۆ دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- وەزارەتی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، تا ئێستا وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی نووسراوەکەیانی نەداوەتەوە دەربارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی و گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، ئەگەر گەیشتە ئەنجام ڕای گشتی ئاگادار دەکەنەوە.

نەریمان تالیب، گوتەبێژی وەزارەتی داد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیاری گرێبەستی ئەلیکترۆنییەوە وەزارەتی داد بە نووسراوی فەرمی بۆچوونی خۆی لەبارەی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرا کرد و وەزارەتی ناوخۆ ئاگادار کراوەتەوە لەبارەی یاسای بوونی گرێبەستی ئەلیکترۆنی، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی نووسراوی وەزارەتی دادی نەداوەتەوە.''

دوای دەرچوونی بڕیاری وەزارەتی داد لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەوە تا ئێستا بڕیارەکە ڕانەگیراوە و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆ کاری پێ دەکرێت.''

گوتەبێژی وەزارەتی داد ڕوونی کردەوە: "ئێمە چاوەڕێی وەزارەتی ناوخۆ دەکەین وەڵامی بڕیارەکەمان بداتەوە، ھەرکاتێک وەڵامی داینەوە ئەوە بۆ ڕای گشتی ئاشکرای دەکەین کە بۆچوونی وەزارەتی داد چی دەبێت، چونکە ئەوە ڕۆتینی نێوان دوو وەزارەتە.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار