تارق حه‌رب: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆته مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌نه‌كان

هه‌ولێر-KDP.info- تارق حه‌رب، پسپۆڕی یاسایی و ده‌ستووری عێراق له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (به‌لا ئهقنیعه) كه له كه‌ناڵی زاگرۆس عه‌ره‌بی پێشكه‌ش ده‌كرێت، رایگه‌یاند: سه‌رۆك بارزانی رۆڵێكی گه‌وره‌ی له چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی كێشه‌كان دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت بهدهستپێشخهرییهكهی سه‌رۆك بارزانی، كه‌تیایدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه‌كان له حه‌نانه كۆبوونه‌وه، تارق حه‌رب، پسپۆڕی یاسایی و ده‌ستووری عێراق گوتی: ناتواندرێت نكۆڵی بكرێت، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بۆته مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌نه‌كان.
سه‌باره‌ت به تویته‌كه‌ی سه‌در دوای كۆبوونه‌وه‌كه تارق گوتی: ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ كه تا ئێستا كاره‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوورن و هیچ گرژییه‌ك رووی نه‌داوه.
جێگای ئاماژه‌یه دوێنێ دووشه‌ممه خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان له كاته سه‌خته‌كاندا له سه‌رۆك بارزانی و هه‌ولێری خێره‌وه دێن، سه‌رۆك بارزانی له ساڵی 2010 به‌هه‌مانشێوه عێراقی له قه‌یرانێكی سیاسی خنكێنه‌ر ڕزگار كرد و ئه‌مڕۆش هه‌مان دیمه‌نی دووباره كرده‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی 31-1-2022، په‌یامێكی له باره‌ی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: له‌پێناو چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌كان و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سیاسیم خستووه‌ته‌ڕوو. له چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌دا پێشنیارم كردووه نێچیرڤان بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌ردانی سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در بكه‌ن و، له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌رده‌وامبوونی پڕۆسه‌ی سیاسی و نه‌هێشتنی كۆسپ و گرفته‌كان ڕاوێژ بكه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه: هیوادارم ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ئه‌نجامی ئیجابی هه‌بێت و له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و هه‌موو پێكهاته‌كانیدا بێت.
ڕامان وریا




