سامان شاڵی: بارزانی رۆڵی ئاشتەوایی لە عێراقدا دەبینێت

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی دەستپێشخەرییەکی نوێی بۆ رەوشی ئێستای عێراق خستە ڕوو، سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێ، کاک مەسعوود بارزانی بەردەوام رۆڵی ئاشتەوایی لە عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکاندا دەبینێت.
سامان شاڵی، سیاسەتمەداری کورد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەو پێشنیازەی کاک مەسعوود دوێنێ خستیە ڕوو و شاندی ناردە حەنانە بۆ لای موقتەدا سەدر، نیشانەی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان بووەتە چەقی چارەسەرکردنی کێشەی لایەنە عێراقییەکان، چونکە داواکاریی زۆر ھەبووە لەوەی ھەندێ پۆست لە حکوومەتی داھاتوو بە لایەنە شیعەکان بدرێن، بۆ ئەوەش ھانایان بۆ کاک مەسعوود بارزانی ھێناوە کێشەکە چارەسەر بکات".
ئەو سیاسەتمەدارەی کورد دەشڵێت: "کاک مەسعوود بەردەوام رۆڵی ئاشتەوایی دەبینێ لە عێراق و پیشتریش و ئێستاش پێگەی دیارە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و لێکنزیککردنەوەی لایەنە عێراقییەکان".
شاڵی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پەیامەکەی دوێنێی سەدر دیار بوو بەو پێشنیازەی بارزانی رازی بووە لەوەی رێگە بدرێت ھەندێ لایەنی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعی رۆڵیان ھەبێت لە حکوومەتی داھاتوو و پڕۆسەی سیاسیی عێراق، ئەوەش دەرگایەکی نوێی بە ڕووی ھەندێ لایەنی عێراقیدا کردەوە و گەیشتن بە ئەنجامێک".
قائید میرۆ




