مەسروور بارزانی تاجەگوڵینەی وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانا

ههولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر مۆمۆمێنتی شەهیدان لە پارکی سامی عەبدولرەحمان رێوڕەسمێک بۆ یادی شەهیدانی 1ی شوباتی 2004 رێکخرا.
لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانا، دواتر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێم و ژمارەیەک لە نوێنەرانی دامودەزگا حکوومی و حزبییەکان و کەسوکاری شەهیدان، تاجەگوڵینەیان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی 1ی شوبات دانا.
18 ساڵە لەمەوبەر لە 1/2/2004، کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بوو، دوو تەقینەوە لە یەک کاتدا لە بارەگاکانی لقی 2ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی 3ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدران، لە ئەنجامدا 103 کەس شەهیدبوون، کە ژمارەیەکیان سەرکردە و بەرپرسی حکوومی و کادیری دیاری هەردوو حزب بوون، ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ڕامان وریا




