کاتژمێر 10:00 بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی یادی شەهیدانی 1ی شوبات دەکرێتەوە

ههولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر یادی شەهیدانی 1ی شوبات دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پارکی شەهید سامی عەبدولرەحمان لە هەولێر، یادی شەهیدانی یەکی شوبات دەکرێتەوە.
لە 1ی شوباتی 2004 لە دوو تەقینەوەدا هەردوو بارەگای لقی 2ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی 3ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا زیاتر لە 100 کەس شەهیدبوون، کە ژمارەیەکیان سەرکردە و کادیری دیاری هەردوو حزب بوون، ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ڕامان وریا




