له نه‌جه‌ف دۆخى سیاسیى عیراق تاوتوێ كرا

نه‌جه‌ف-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/1/31 به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، شاندێكى باڵاى سیاسى كه له به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى پارتى، محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و خه‌میس ئه‌لخه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ئه‌لسیاده پێكهاتبوو، سه‌ردانى نه‌جه‌فیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ید موقته‌دا ئه‌لسه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌دا دۆخى سیاسیى وڵات و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى و كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى تاوتوێ كران و بیروڕایان ده‌باره‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و قۆناغه‌كانى داهاتوو گۆڕییه‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى به‌رده‌وامیى دیالۆگى نێوان لایه‌نه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى له وڵات و هاتنه‌كایه‌ى حكوومه‌تێك كه بتوانێت ڕووبه‌ڕووى كێشه و ته‌حه‌دییه‌كان ببێته‌وه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكارییه‌كانى هاووڵاتیان له خزمه‌تگوزارى و ژیانێكى باشتر بێت، كرده‌وه.
دواى كۆبوونه‌كه به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى و خه‌میس ئه‌لخه‌نجه‌ر مه‌زارگه‌ى ئیمامى عه‌لییان له نه‌جه‌ف به‌سه‌ركرده‌وه.
-
-
-




