٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێگای دووسایدی ناو ڕوڤیا بە گوژمەی ١٣ ملیار دینار دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ر‌وڤیا _KDP.info_ سەرۆکی شارەوانیی ڕوڤیا گوتی، بڕیارە ڕێگای ناو ڕوڤیا کە دەکەوێتە نێوان ھەولێر و دھۆک دەکرێتە دووساید و بڕی ئەو پارەیەی بۆی تەرخان کراوە ١٣ ملیار دینارە کە بە شێوەیەکی زۆر ڕێکوپێک دروست دەکرێت.

سەرۆکی شارەوانیی ڕوڤیا، عەبدولستار یوسف، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ڕێگای دروستکردنی دووسایدی ناو ڕوڤیا کە دەکەوێتە ڕێگای نێوان ھەولێر و دھۆک دەرخستەی ئامادە کراوە و ھەندێک تێبینمان لەسەر ھەبوو و دراوە بە پارێزگا و دەدرێتە وەزارەت و ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر بدات و دەست بە دروستکردنی دەکرێت و دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.''

عەبدولستار یوسف گوتیشی: ''درێژییەکەی دوو کم دەبێت و گوژمەی دروستکردنی ڕێگاکە ١٣ ملیار دینارە، چونکە بە شێوەیەکی زۆر باش دروست دەکرێت و ماوەیەکی زۆرە بڕیاری دروستکردنی درابوو، بەڵام ھەندێک دوا کەوت و ئێستا بڕیارە دروست بکرێت.''

گوتیشی: ئەو دووسایدە دروست بکرێت سیمایەکی زۆر جوان دەداتە ناحیەکە و لە بەرژوەندیی خەڵکی ناوچەکەدایە بۆ ھاتوچۆ، چونکە ئێستا بەھۆی ئەوەی یەکسایدە قەلەباڵغیەکی زۆری لەسەرە.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار