٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کارەبا بەشداری لە پاراستنی ژینگە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- کەماڵ محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، بەمەبەستی بەشداریکردنی وەزارەتی کارەبا لە پاراستنی ژینگە، سەردانی عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی کرد و باسیان لە گرنگیی پاراستنی ژینگە کرد کە بڕیارە گۆنگرەیەکی فراوان بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوە بچێت. 

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لەم بابەتانەی خوارەوە کرد:

- پاراستنی ژینگە و گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی نوێبووەکان، کە لە یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا جێگر کراوە. 

- وەزارەتی کارەبا گرنگی بە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دەدات و هەفتەی داهاتوو گرێبەستێکی بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر واژوو دەکات. 

- بیرۆکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازی بەفیڕۆچۆی گازی سروشتی لە کێڵگەی سەرسنگ چووە بواری جێبەجێکردنەوە. 

- بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات کارەبا بە هایدرۆپاوەر گرێبەستی بۆ کراوە و لە مانگی داهاتوو دەستی پێ دەکرێت. 

وەزیری کارەبا و سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، پاش کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار