پڕۆژه‌یاساى بیمه‌ى ته‌ندروستی ئامادە دەکرێت

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستیى په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێ، له ئێستادا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حکوومه‌تى هه‌رێم سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌یاساى بیمه‌ى ته‌ندروستییه و له دواى ته‌واوبوونى بڕگه و مادده‌کانى، ده‌چێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و پاشان به مه‌به‌ستى په‌سه‌ندکرنى ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کرێت.
د. سه‌باح مه‌حموود، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "بوونى بیمه‌ى ته‌ندروستى، ڕێگایه‌کى گرنگه بۆ پێشخستنى که‌رتى ته‌ندروستى و له ئێستادا لە زۆربه‌ى وڵاتان ئه‌م بیمه‌یه به‌رده‌سته و کارى پێ ده‌کرێت، بوونى پڕۆژه‌یه‌کى له‌م شێوه‌یه‌ش جێی بایەخە، چونکه ده‌بێته هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى بارگرانى له‌سه‌ر نه‌خۆش و به نرخێکى ڕه‌مزى چاره‌سه‌رى بۆ دەکرێت، کە ته‌واوى سیستمى ته‌ندروستیى جیهانى پشتگیرى لەم بیمه‌یه ده‌کات".
مەحموود گوتیشى: "پڕۆژه‌که ئێستا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکوومه‌تى هه‌رێمه و له دواى ناردنى بۆ په‌رله‌مان، هه‌ڵسانگاندن بۆ بڕگه و مادده‌کانى ده‌کرێت، بۆ ئه‌وەی بخرێته ده‌نگدانه‌وه، تا ئێستاش ڕوون نییه که پڕۆژه‌یاسایه‌که له چه‌ند بڕگه و مادده پێکهاتووه، به‌ڵام به دڵنیاییەوە پڕۆژه‌یه‌کى نه‌وعى ده‌بێ و له خزمه‌تى نه‌خۆشدا ده‌بێت".
سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى ڕوونیشى کرده‌وه، بێگومان پڕۆژه‌که هاوشێوه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ده‌بێت، که له ته‌واوى دنیادا هه‌یه و کارى پێ ده‌کرێت.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




