٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سۆران.. بە گوژمەی زیاتر لە ١٦ ملیار دینار پڕۆژە ئەنجام دەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران رایگەیاند، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆ ئەمساڵ لە سۆران زیاتر لە ١٦ ملیار دینار بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری تەرخان کراوە و بەو بودجەیەش زیاتر رێگاوبانی پێ دروست دەکەن.

ھەڵگور نەجیب، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گشتی، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان ١٦ ملیار و ٨٩٠ ملیۆن دینار تەرخان کراوە و ئەوەی وەزارەتەکانیش ماوە جارێ دیاری بکرێت و یەکلا بکرێتەوە".

نەجیب گوتیشی: "بەو پارەیە بۆ ئەمساڵ پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ سۆران و دەوروبەری ئەنجام دەدرێن و زیاتریش جەخت لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەی رێگاوبان دەکەینەوە و بودجەکەش زیاتر بۆ ئەم مەبەستە خەرج دەکەین".

ناوبراو باسی لەوەش کرد: "بە گوژمەی دوو ملیار دیناریش پڕۆژەی ئاو ئەنجام دەدەین بەو پارەیەی بۆمان تەرخان کراوە و هەروەها چەند پڕۆژەیەکی گەورەش ھەن، کە بڕیارە ئەوانیش یەکلا بکرێنەوە و ئەنجام بدرێن".

دەشڵێ، بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە، پێشکەوتنێکی بەرچاو لە سۆران لە بواری خزمەتگوزاریدا ڕوودەدات، چونکە پڕۆژەی زۆر باش بەو پارەیە ئەنجام دەدرێن.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار