٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە زاخۆ ٣١ قوتابخانە نۆژەن دەکرێنەوە و شەش قوتابخانەی نوێش دروست دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ -KDP.info- بەڕێوەبەری پەروەردەی زاخۆ ئاشکرای کرد، لە زاخۆ ٣١ قوتابخانە نۆژەن دەکرێنەوە و سێ قوتابخانەش تەواو دەکرێن و سێ قوتابخانەی نوێش دروست دەکرێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەندێک لە کێشەکانی کەمیی بینای قوتابخانەمان بۆ چارەسەر بکات.

بەڕێوەبەری پەروەردەی زاخۆ، ئیبراھیم ئەنوەر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''٣١ قوتابخانە بە گوژمەی ٩٧٥ ملیۆن دینار نۆژەن دەکرێنەوە و لە قۆناغی تەندەریندان کە لەناو سەنتەر و دەوروبەری سەنتەری زاخۆن و سێ قوتابخانەش کە ماوەیەکی زۆرە دەست بە دروستکردنیان کراوە و بەھۆی قەیرانی داراییەوە تەواو نەکراون و ھەریەکەیان ڕێژەیەکیان تەواو بووە، بڕیار دراوە ئەوانیش تەواو بکرێن و زیاتر لە ملیارێک دیناری بۆ تەرخان کراوە.''

ئیبراھیم ئەنوەر گوتیشی: ''ئێمە پێویستمان بە ٢٠ قوتابخانەی دیکە ھەیە و داوای سێ قوتابخانەی دیکەمان کردووە و چاوەڕێ دەکەین ئەوانیش ڕەزامەندییان لەسەر بدرێت، چونکە سەردانی ئەو شوێنە کراوە لەلایەن وەزارەت و ڕێکاری پێویست گیراوەتە بەر و تەنھا ماوە ئەوانیش پارەیان بۆ تەرخان بکرێت و دروست بکرێن، چونکە دروستکردنی ئەو سێ قوتابخانەیە زۆر پێویستە و داواکارین بە زووترین کات دروست بکرێن.''

ئاماژەی بەوەش دا: ''ئەو قوتابخانانەی بڕیارە دروست بکرێن ١٢ و ١٨ پۆلین و، ئەمەش سوودێکی باشی بۆ ئێمە دەبێت، بۆ ئەوەی کێشەی کەمیی بینای قوتابخانەمان بۆ چارەسەر بکات.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار