٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت و ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکار بوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ڕاوێژكاری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌، ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی ده‌ستبه‌كار بوون.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، بە فەرمی هەریەک لە د. سامی، وەک ڕاوێژکاری وەزارەت و د. هێمن میرانی، وەک بەرێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکار بوون.

وەزیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەم ئەرکە نوێیەیاندا.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار