٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیر: بڕیارمانداوە سبەی بگەڕێینەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کورستان رایدەگەیێنێت، بڕیاریانداوە سبەی بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، ئاماژە بەوەش دەدات گەڕانەوەیان بۆ ناوەندەکانی خوێندن "لەسەر بنەمای خۆپارێزی دەبێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کورستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی پلان و بەرنامەکانیان بۆ خوێندنی ئەمساڵ و بەربەستەکانی بەردەم کردنەوەی دەرگەی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی کۆرۆناوە رایگەیاند، "گرفتی کۆرۆنا هەر ماوە، ئێمە بڕیارمانداوە سبەی بگەڕێینەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، گەڕانەوەشمان بۆ ناوەندەکانی خوێندن لەسەر بنەمای خۆپارێزی دەبێت".

ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بەوەش دا، وەرزی یەکەم بە باشی بەڕێوەچووە، 25ی 1 ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبووەتەوە ساڵنامەی خوێندنیان هەموار کردووەتەوە بۆ وەرزی دووەم، رەنگە لە یەک-دوو رۆژی داهاتووش ساڵنامە هەموارکراوەکەش رادەگەیێنرێت. 

لەبارەی پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن مامۆستایانەوە، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کورستان گوتی: پرۆسەکە باشە و بەردەوامە، نزیکەی 100 هەزار مامۆستا ڤاکسینیان لە خۆیان داوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری پەروەردە باسی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایانی کرد و رایگەیاند، "پلەبەرزکردنەوە وەکو ماف مافی هەموو فەرمانبەرێکی کەرتی مەدەنیشە، بەڵام ئەو بابەتە تەنیا وابەستە نییە بە وەزارەتی پەروەردەوە، دەبێت لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندن بێت بە رەوچاوکردنی دۆخی دارایی، ئەو هەڵسەنگاندنەش تەنیا لەلایەن وەزارەتی پەرەوەردە نییە".

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار