٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمینداری گشتی: زێباری بەهێزترین کاندیدە بۆ بوون بە سەرۆککۆمار

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، سەرۆککۆمار بە شێوەیەکی زۆر شەفاف لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت، کە بێگومان پۆستی سەرۆککۆمار، بە هەموو پێوەرێک مافی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

سیروان سیرینی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، پاش ئەوەی بۆ ماوەی 3 رۆژ دەرڴای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە کرایەوە، 26 کەس خۆیان بەربژێر کرد بۆ پۆستەکە و لە ئێستاشدا هۆشیار زێباری بەهێزترین کاندیدە بۆ بوونی بە سەرۆککۆمار و بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان.

سیرینی گوتیشی: "بەربژێرەکان دەتوانن بەوپەڕی ئازادی و دیموکراتی متمانەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەست بهێنن بۆ سەرکەوتنیان و، بێگومان پۆستی سەرۆککۆماریش، بە هەموو پێوەرێک مافی پارتییە".

 

ئارام شێرکۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار