٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌یه‌كى له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیاوه‌ پێده‌گات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بۆریس جۆنسنه‌وه‌ پێده‌گات كه‌ تیایدا پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى به‌ سه‌قامگیریى درێژخایه‌نى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ و دوا سه‌ردانى به‌ڕێزیان بۆ له‌نده‌ن وه‌ك ده‌رفه‌تێكى گرنگ بۆ تاوتوێكردنى هاریكاریى نێوان هه‌ردوولا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات.

له‌ وه‌ڵامى نامه‌یه‌كى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ده‌نووسێت: “خۆشحاڵ بووم کە ئەیلوولی ڕابردوو لە لەندەن میوانداریم کردن، دوای ئەوەی ساڵى ٢٠١٥ سەردانی هەولێرم کرد. بەریتانیا هاوبەشیمان زۆر بەرز دەنرخێنێت و پابەندی سەقامگیری و ئاسایشی درێژخایەنی عیراق و هەرێمی کوردستانی عیراق دەمێنێتەوە.”

سه‌رۆك وه‌زیران جۆنسۆن هه‌روه‌ها بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى نووسیویه‌تى: “دیدارەکه‌مان دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندیی نزیکمان و تاوتوێکردنی ئەو هاوکارییە زۆر گرنگەی کە دژ بە داعش هەمانە، هەروەها بۆ ڕاگۆڕینەوەمان لەبارەی پرسە ناوچەیییەکانەوە.”

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى نامه‌كه‌دا نووسیویه‌تى: “بە بیستنی باشتربوونی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵدا زۆر خۆشحاڵ بووم. هه‌روه‌ها بەریتانیا پشتگیری لە خواستی بەڕێزتان بۆ چاکسازی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا دەکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار