به‌ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پلاتفۆڕمی كوردستان بۆ پرسه نیشتمانییه‌كان به‌ڕێوه چوو

سلێمانی-KDP.info- له پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان سه‌باره‌ت به تاوتوێكردنی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠٢٢/١/٢٩، له شارى سلێمانی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكفراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و شاره‌زایانی ئه‌كادیمی به‌ڕێوه چوو، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا سوپاسى پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکانى كرد بۆ سازكردنی ئه‌و چالاكییه و بانگهێشتكردنیان بۆ به‌شداربوون له چالاكییه‌كه و قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسێكی گرنگ و چاره‌نووسسازی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌ویش پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردن و بابه‌تی كۆمسیۆن و خستنه‌ڕووی بیروبۆچوونه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌نه زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ پابه‌ندبوون به ته‌وقیتاتی ده‌ستوورى.
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وام پشتیوانی ئه‌وه‌ین كه ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كان، به‌شدار بن له‌و گفتوگۆیانه‌ی كه له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان ده‌كرێن، بۆیه به‌شداربوونی ئێمه و به‌شێكی باش له سه‌رۆكفراكسیۆنه‌كان و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان له‌و چالاكییه، بۆ ده‌رخستنی پاڵپشتی و پشتیوانییه بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه ئێستا له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كاندا هه‌یه بۆ ڕای گشتی و بۆ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و بۆ خه‌ڵكانی پسپۆڕ، زیاتر ڕوون بكرێته‌وه به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و سوودوه‌رگرتن له بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان و زه‌مینه‌سازكردنی لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌م ڕووه‌وه".
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، باسی له هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر پێویستیی پابه‌ندبوون به‌و كاتبه‌ندییانه كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا و ڕایگه‌یاند: "ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونمان له مانگی ٨ى (٢٠١٩)ه‌وه سه‌ردانی ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه به‌ڕێزه‌كانى كوردستان‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌ستوور، له‌سه‌ر بابه‌تی لێكتێگه‌یشتن، له‌سه‌ر بابه‌تی خۆئاماده‌كردن بتوانین زه‌مینه‌سازییه‌كی باشترى سیاسی و یاسایی بكەین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانی كوردستاندا كارى له‌سه‌ر بكرێت، هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌مه‌شدا ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌میشه له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكفراكسیۆنه‌كان و، له كۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌كاندا و لە ده‌ستپێكی وه‌رزه‌كان و له كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستاندا ڕژد بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه لایه‌نه سیاسییه به‌ڕێزه‌كان، فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان، پابه‌ندی ئه‌و كاتبه‌ندییانه بن كه پرۆسه‌ی دیموكراسی، هه‌ڵبژاردن و بابه‌ته‌كانی تر پێویست ده‌كات ئاماده‌كاریى زیاتریان بۆ بكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌كان، ئێمه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٣، وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه به‌ڕێزه‌كان هه‌بووه و له‌وێ به‌وردى و به‌ڕوونی پێمان گوتوون فراكسیۆنه به‌ڕێزه‌كان، لایه‌نه سیاسییه به‌ڕێزه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تییه‌كانی خۆتان قسه بكه‌ن كه ئێمه ته‌وقیتاتێكی ده‌ستووریمان هه‌یه ٢٠٢٢/١١/٦، واده‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان كۆتایی پێ دێت، واته ده‌بێت پێش ٢٠٢٢/١١/٥، هه‌ڵبژاردن بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرابێت، بۆ ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له ٢٠٢٢/٩/٦، سه‌رۆكی هه‌رێم دەبێ فه‌رمانی هه‌رێمیی بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌ركردبێت و دەبێ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش پێش ٩/٦ به شه‌ش مانگ، واته له ٣/٦ كۆمسیۆن ئاماده بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا بكرێت، له‌م ڕووه‌شه‌وه ئێمه جارێكی تریش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠٢١/١١/١٨، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكفراكسیۆنه‌كانمان كردووه بۆ له یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ى بیروبۆچوونی ئه‌و لایه‌نه به‌ڕێزانه تا بتوانین خاڵی هاوبه‌ش له بیروبۆچوونه‌كانیان بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمێك بگیرێته به‌ر كه هه‌موو لایه‌ك به‌شدار بن له ئاڕاسته‌كردن و پابه‌ندبوون به‌م ته‌وقیتاته ده‌ستوورییانه‌ی كه هه‌یه".
د. هێمن هه‌ورامی گوتیشی: "جارێكی تریش ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠٢١/١٢/١٦، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆكفراكسیۆنه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ گفتوگۆكردن، بۆ لێكتێگه‌یشتن، بۆ گه‌یشتنه میكانیزمێكی گونجاو تا بتوانین هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه پابه‌ند و ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه یاساییه‌ی له‌سه‌ر شانمانه جێبه‌جێی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه به‌ڕێزه‌كان زیاتر ده‌رفه‌تی گفتوگۆكردنیان هه‌بێت، داوامان لێ كردن كه به‌بێ ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، جارێكی تر له نێوان خۆیاندا كۆ ببنه‌وه، ڕۆژی ٢٠٢١/١٢/٢٠، سه‌رۆكفراكسیۆنه به‌ڕێزه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆیانیان كردووه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا گفتوگۆی جددییان له‌سه‌ر ئه‌و میكانیزمانه كردووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له ئامانجه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌م كۆبوونه‌وانه و سه‌رپه‌رشتیكردنیان كرد و ڕایگه‌یاند: "ئامانجی ئێمه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، له داڕشتنی هه‌موو ئه‌و كۆبوونه‌وانه و سه‌رپه‌رشتیكردن و زه‌مینه‌سازی، بۆ ئه‌وه بووه كه دووپاتی بكه‌ینه‌وه هه‌موو لایه‌كمان پابه‌ند بین به‌و كاتبه‌ندییه ده‌ستوورییانه‌ی كه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان هاوكار بین له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆی و ئه‌و ده‌رفه‌ته سیاسی و یاساییانه‌ی كه پێویست ده‌كا، ئه‌و ئاماده‌كارییه ته‌كنیكییانه‌ی كه پێویست ده‌كا، چ له نوێكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن بێت، یان هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای كۆمسیۆن و پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی نوێ بێت، یان ده‌نگدانه‌وه و متمانه‌دانه‌وه به‌و كۆمسیۆنه‌ى ئێستا و پڕكردنه‌وه‌ی فه‌راغه‌كانی بێت، هه‌ر بابه‌تێك كه فراكسیۆنه به‌ڕێزه‌كان له‌سه‌ری كۆك ئه‌بن، ئێمه كارى له‌سه‌ر بكه‌ین".
"ئه‌مڕۆ ٢٠٢٢/١/٢٩، واته كاتی پێویست درایه سه‌رۆكفراكسیۆنه به‌ڕێزه‌كان، كاتی پێویست دراوه‌ته لایه‌نه سیاسییه به‌ڕێزه‌كان، ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پابه‌ندى ئه‌و ته‌وقیتاته ده‌ستوورییانه بین و پێش ٢٠٢٢/١١/٦ هه‌ڵبژاردن بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرابێت، كاتێكی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، بۆیه ئێستا له ئه‌مڕۆ به‌دواوه كاتی كاركردن و بڕیاردانه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه به‌ڕێزه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین هه‌موومان پابه‌ند بین به ته‌وقیتاتی ده‌ستوورییه‌وه".
د. هێمن هه‌ورامی گوتیشی: "ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه گرنگه، ئه‌وه‌یە کە ئێستا كه فه‌راغمان هه‌یه، فه‌راغمان له كۆمسیۆن هه‌یه، چونكه ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی كه ئێستا هه‌یه له ٢٠١٩/١٢/٢٠، كاته‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ٢٠١٤/١٢/٢٠ متمانه‌ى پێ دراوه، ئه‌وكات كه كۆمسیۆن دروست كراوه، ئه‌م كۆمسیۆنه به ڕێككه‌وتنی پێنج حزبی سیاسی بووه كه له‌ناو كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بوون، ئه‌وانیش پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانی، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بووه، به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه كردوویانه و به‌پێی به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن و سانت لیگۆ، (٩) كۆمسیاره‌كه و ته‌نانه‌ت ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران و كارگوزارانی ئه‌م كۆمسیۆنه به‌پێی به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردنه له‌نێوان ئه‌و پێنج لایه‌نه سیاسییه به‌ڕێزه دابه‌ش كراوه، پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه و به شوێن وه‌ڵامدا ده‌گه‌ڕێین، ئایا ئه‌م كۆمسیۆنه متمانه‌ى پێ بدرێته‌وه، یان كۆمسیۆنى نوێ دروست ده‌كرێته‌وه، یان یاسای كۆمسیۆن ئه‌گۆڕدرێ و هه‌موار ده‌كرێت، بۆڤئه‌وه‌ی بیر له پێكهاته‌ى تر‌ى كۆمسیۆن بكرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی چاره‌نووسی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، د. هێمن هه‌ورامی، ڕایگه‌یاند: "كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به نووسراوی ژماره ٧٦ له ٢٠١٩/٨/٢٥ داوایان له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان كردووه كه چاره‌نووسی كۆمسیۆن به نه‌زه‌رى ئیعتیبار وه‌ربگرن و كارى له‌سه‌ر بكه‌ن، جارێكی تر به نووسراوی ژماره ٦٢ له ٢٠٢١/٨/٤ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوایان له په‌رله‌مانی كوردستان كردووه كه چاره‌نووسیان یه‌كلایی بكاته‌وه بۆڤئه‌وه‌ى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن".
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتیشی: "ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین پابه‌ندین و كاریشی بۆ دەکەین تا هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا بكرێ و ئه‌و كاته‌ی كه پێویست بووه دراوه‌ته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه به‌ڕێزه‌كان، دراوه‌ته فراكسیۆنه به‌ڕێزه‌كان، ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی ڕێگه ناده‌ین په‌نجه‌ی تۆمه‌تمان بۆ درێژ بكرێ و بڵێن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان جددى نه‌بوو له به‌ڕێوه‌بردن و زه‌مینه‌سازكردن، بۆیه داوا له فراكسیۆنه به‌ڕێزه‌كان دەکەین، داوا له لایه‌نه سیاسییه به‌ڕێزه‌كان دەکەین، داوا له هه‌موو لایه‌كتان دەکەین كه‌می ماوه و كه‌میی كات له‌به‌رچاو بگرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه ئاماده‌سازیی جددیترى بۆ بكه‌ین".
له كۆتاییی وتاره‌كه‌شیدا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "پێش ماوه‌یه‌كیش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی نێوان به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جینین بلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام درا و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه دەبێ هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا بكرێت، بۆیه ئه‌و ڕێوشوێنه یاساییانه‌ی كه به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پێویست دەکات ده‌گیرێنه به‌ر و ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكیشمان دە‌ده‌ین له ڕێی ئێوه، له ڕێی ئه‌كادیمییه‌كان، لایه‌نه سیاسییه به‌ڕێزه‌كان، فراكسیۆنه‌كان، یۆنامی، كۆمسیۆنى عێراق، پێكه‌وه كار بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه بتوانین ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافییه‌ت له ئاماده‌كارى بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێ و چاودێرییه‌كی وردى چۆنیه‌تیی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت تا به یه‌كه‌وه بتوانین پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمى كوردستان به دوانه‌خستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به ئه‌نجامدانی له كاتی خۆیدا ده‌رفه‌ت بدرێته هاووڵاتییانى كوردستان بۆ له بێژینگدانی هێزه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى ئێستا و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌رفه‌تیش بداته ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاوازتر كه ئێستا له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، تا بتوانن له هه‌ڵبژاردنی ئایندەدا ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بێنن و بێنه ناو پرۆسه‌كه‌وه.''




