فراکسیۆنی پارتی: ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمانی عێراق زۆر باش بەڕێوە دەچن

ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، ئێستا ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمانی عێراق دەکەین لەگەڵ لایەنەکان و تا ئێستاش ئەنجامەکەی باش و ئیجابییە .
دکتۆرە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی لەبارەی یاسایی و دەستوریبوونی کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمانی عێراق دا، ئێستا ئامادەکاری بۆ ڕێکخستنی دانیشتنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لایەنەکان دەکەین و ئەنجامەکانیش باش و ئیجابین.''
دکتۆرە ڤیان سەبری گوتیشی: ''ئەو دانوستانانەی لەگەڵ لایەنەکانیش دەکرێت زۆر باش بەرێوە دەچن و تا ئێستاش ھیچ بەربەستێک لە بەردەممان نییە و کۆبوونەوەکانیش زۆر باش بەڕێوە دەچن.''
بڕیارە ٨/٢/٢٠٢٢ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا سەرۆککۆماری عێراق ھەڵبژێرن و کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانیش، ھۆشیار زێبارییە .
بڵند ئیبراھیم




