٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕۆژبەیانی: داوامان کردوە لیژنەکانی ماددەی ١٤٠ کارا بکرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پڕۆژەیەک کە لە ژمارەیەک پێشنیار پێک ھاتووە بۆ پرسی ناوچە کوردستانییەکان ئامادە کراوە و داوامان کردووە لە حکوومەتی داھاتووی عێراق لیژنەکانی ماددەی ١٤٠ کارا بکرێنەوە.

جوان ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەر لە دەستپێکردنی دانوستانەکانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان پڕۆژەیەکی ئامادە کردووە و ژمارەیەک پێشنیاری تێدا دیاری کراوە، تا لە کاتی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقدا جێگەیان بکرێنەوە و بخرێنە نێو کارنامەی حکوومەتەوە.''

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان دەڵێت: "پڕۆژەکە چەندین پێشنیاری تێدایە لەوانەش کاراکردنی نووسینگەی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق، کە پێشتر ئەو نووسینگەیە پشتگوێ خرابوو، ھەروەھا کاراکردنەوەی لیژنەی کاتی ماددەی ١٤٠ لە پەرلەمانی عێراق.''

جوان ڕۆژبەیانی ڕوونی کردەوە: "ئێمە دەمانەوێ حکوومەتی نوێی عێراق ئەم جارە بەجددی کار بەو ماددە و بڕگانەی دەستوور و یاسا بکات کە تایبەتن بە چارەسەرکردنی ئەو ناوچانەی ناکۆکییان لەسەرە، چونکە تەنیا ناوچەی کوردستانی ناگرێتەوە، بەڵکوو ناوچەی دیکەش ھەن، کێشەیان ھەیە.''

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار