دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆڕانكاری دەڕوات و پارتی‌یش ئاماده‌ی بژارده‌ی نوێیه
__2022_01_26_h18m41s46__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هاوكێشه‌یه‌كی نوێ له عێراق هاتووه‌ته ئاراوه، ئه‌و هێزانه‌ی 18 ساڵه حوكمی عێراق ده‌كه‌ن له پاشه‌كشه‌یه‌كی ته‌واودان، ئێستا جۆری هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ر هاتووه، هاوپه‌یمانیی پارتی و سه‌در و سوننه‌كان زۆرینه‌ی په‌رله‌مانن و ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق پێش خستووه، له پێكهاته‌ی په‌رله‌مانیدا پارتی و سه‌درییه‌كان و سوننه‌كان نزیكه‌ی 180 كورسییان هه‌یه، ئه‌م پێكهاته‌یه توانیی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان یه‌كلا بكاتەوە و ئێستا قۆناغی دانانی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ماوه و، ئه‌م جاره چانسی پارتی بۆ سه‌رۆككۆماری به‌م پێكهاته‌یەوە مسۆگه‌ره، دواتر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه به‌پێی عورفی سیاسی بۆ شیعه‌كانه، له‌ناو ماڵی شیعەدا خۆیان ئه‌م پرسه یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه.
بڕیاره ڕۆژی 9ی شوبات كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بەڕێوە بچێت و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆككۆماری عێراق یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان كه له دادگای باڵای فیدراڵی پێشکەشیان کردبوو و دواتر ڕه‌ت كرایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی پێشتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به قانوونی هه‌ژمار كرا.
دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆڕانكاری دەڕوات، داعش له سووریا هیچ گه‌ره‌نتییه‌كی نییه كه سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه و مه‌ترسی هه‌یه داعش چالاكانه سنووری عێراق و سووریا بكاته ناوه‌ندی جووڵه‌ی خۆی، بۆیه گرنگه فشاره‌كان به‌و ئاراسته‌یه بێت كه په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ناوچه‌كه ده‌بنه‌وه دوور بخرێته‌وه.
ئومێد زۆره ئه‌م جاره پێكهێنه‌رانی حكوومه‌تی عێراق بتوانن له ئاستی داخوازی و ویستی هاووڵاتییانی عێراق بن، پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك به‌شێك له گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، ڕۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌یه له جووڵه سیاسییه‌كانی عێراقدا و هه‌وڵه‌كانی له‌و بارەیەوه چڕ كردووه‌ته‌وه، ئێستاش شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدایه بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیی ته‌واو بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق بەدەست بێنێت كه خۆی به‌ربژێری هه‌یه، ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا چۆن كورد بتوانێت ڕۆڵی گرنگی هه‌بێت له گۆڕانكاریی ناوچه‌كەدا، به‌تایبه‌ت بانگهێشتكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بۆ ئیمارات ئومێد به‌خشه كه ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی بتوانن ڕۆڵی كارایان هه‌بێت له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسیی ناوچه‌كەدا، به‌تایبه‌ت پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها، ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''جۆرێك له گۆڕانكاری له عێراق دروست بووه، سروشتی پێكهاته‌ی هاوپه‌یمانیی نوێ له په‌رله‌مان جیاوازه له‌وانەی دیكه، ئه‌م جاره زۆرینه‌ی شیعه و زۆرینه‌ی سوننه و كورد هاوپه‌یمانن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌كاریی ته‌واو ده‌كات بۆ دۆخه‌كه، ئێستا شاند له به‌غدایه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه كار بۆ سه‌رخستنی كاندیدی خۆمان بۆ سه‌رۆككۆمار و ده‌رچوونیشی مسۆگه‌ره، پارتی ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه خزمه‌ت به هه‌موو عێراق بكات''.
گوتیشی: "بۆ ئه‌و پۆسته له ده‌رگای سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ین، جیا له‌و لێکگه‌یشتنه‌ی ئێستا هه‌مانه له‌گه‌ڵ سه‌در و سوننه‌كان، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیش لێکگه‌یشتنمان هەبێت و گرنگه پارتی ئاماده‌كاری بكات بۆ ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی له عێراق هاتووه‌ته ئاراوه".
شوان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "پۆستی سەرۆککۆمار بۆ پاراستنی پێکهاتەکان و دەستوورە، دوای مام جەلال کەسێک نەبووە بتوانێت نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینە بکات، کەس نەیتوانی ناوچە دابڕێندراوەکان بپارێزێت و وەکوو پێویست داکۆکیی لە مافی کورد نەکردووە. بۆیە ئێمە سوورین لەسەر بەربژێرکردنی کاک هۆشیار زێباری و ئەگەر یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان پێوەر بێت، 180 بۆ 200 دەنگمان مسۆگەرە، ئێمە بەرچاومان ڕوونە و تێڕوانینی تەواومان هەیە".
به‌شێكی زۆری ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئێستا له به‌غدا و كوردستانن، چاویان له‌وه‌یه كه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕێگای خۆیه‌وه فشار بكات بۆ جێبه‌جێكردنی بڕ‌گه و مادده ده‌ستوورییه‌كان كه هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی گرفت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بێت، پێشتر عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عێراقی و نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه ئه‌وان وه‌ره‌قه‌یه‌كیان داوه‌ته لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی عێراق و ڕه‌زامه‌ند بوون له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه كه داواكاریی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه.
ڕێناس جانۆ، ئەندامی شاندی پارتی لە بەغدا و ئەندامی پێشتری پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێستا کە ئێمە لێرەین بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی دەستنیشانکردنی سەرۆککۆمار، بە مانای ئەوە نایەت کە ئێمە هەموو دەرگاکانی دیکەی گفتوگۆمان لەگەڵ لایەنە کوردی و عێراقییەکاندا داخستبن. گفتوگۆ و دانوستان کراوە و دەبن. ئەگەر لایەنێکیش پۆست ببەخشێت ئەوە پارتییە، پارتی لە خولی پێشووتردا پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە مافی خۆی بوو بە گۆڕانی بەخشی. پارتی لە بەخشینی پۆستەکان ئەزموونی هەیە. پارتی لەم بابەتەدا هیچ گرێیەکی نییە و دەرگای دانوستان کراوە دەبێت."
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "ئێمە چەندە گرنگە کەسێکمان بەربژێری پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بێت، گرنگتر لامان ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی سیاسییە. ئێمە لەلایەن هاوپەیمانەکانمانەوە گلەیی ئەوەمان لێ دەکرێت کە لە بەغدا بە شێوەیەکی کارا بەشداریی پرۆسەی سیاسیمان نەکردووە."
ڕایشیگه‌یاند: "ئێمە لە میانەی سەردانەکەماندا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی دیکە و پەرلەمانتارەکان چاوپێکەوتن دەکەین و کارێکی باشمان کردووە و بەردەوامیش دەبین، تاوەکوو بگەینە ئەنجامێکی باش، بۆ پۆستی سەرۆککۆماریش ئێمە کاری لەسەر دەکەین و بەردەوامین تاوەکوو بگەینە ڕێککەوتنێک".
دەشڵێت: "جارێ لە بەغدا دەمێنینەوە و کار دەکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لێکتێگەیشتنی باش ھەبێت لەبارەی ھەموو پرسەکان و بگەینە ڕێککەوتنێک، تاوەکوو ئێستاش ئەو کارەی کردوومانە زۆر باشە و ئەنجامەکەیشی ئەرێنی بووە".
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




